سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری دارایی ئێران بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێن

هەواڵ / جیهان :: 20/08/2018‌ :: 157‌ جار بینراوە

دوڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیرى دارایی ئێران به‌مه‌به‌ستى لێپێچینه‌وه‌ بانگهێشتى په‌رله‌مانى ئێران ده‌كرێن، وه‌زیرى دارایی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ڵێت "له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌موو تواناكانى خۆمم خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان".


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ى ئاب، ئاژانسى هه‌واڵى فارس نیوز راپۆرتێكى تایبه‌تى له‌سه‌ر بانگهێشتكردنى مه‌سعود كرباسیان، وه‌زیرى داریی ئێران و حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌ "دوێنێ 33 په‌رله‌مانتار واژووى تایبه‌تیان كۆكردووه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى بانگهێشتكردنى هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیرى دارایی و سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌ مه‌به‌ستى لێپێچینه‌وه‌كردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانیان له‌باره‌ى دۆخى وڵات".

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، بڕیاره‌ ڕۆژى 29ى ئاب، سه‌رۆك كۆمار به‌ مه‌به‌ستى لێپێچینه‌وه‌ بچێته‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام تائێستا دیارنییه‌ كه‌ كه‌ى وه‌زیرى دارایی ده‌چێته‌ په‌رله‌مان.

له‌باره‌ى بانگهێشتكردنیشییه‌وه‌ وه‌زیرى دارایی به‌ پێگه‌ى فه‌رمى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌ "دڵخۆشم به‌ بانگهێشتكردن بۆ پەرله‌مان، له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌موو تواناكانى خومم له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی بورای ئابوری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان خستووه‌ته‌ گه‌ڕ".

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن روحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ فارس نیوز ئه‌وه‌ى خستووەتەڕوو، هیوادارم دواى چونى كرباستیان بۆ ناو په‌رله‌مان هه‌موو نیگه‌رانییه‌كان و ئه‌و بابه‌تانه‌ى بوونه‌ته‌ جێگه‌ى پرسیار رونببنه‌وه‌.

وته‌كانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران، له‌سه‌ر مه‌سعود كرباسیان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هیچ لێدوانێکى له‌سه‌ر بانگهێشتكردنى خۆى نه‌داوه‌ و بێده‌نگى هه‌ڵبژاردوه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure