عێراق پرۆژه‌ى دابه‌شكردنى غاز به‌ بۆرى بۆ ماڵان جێبه‌جێ ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 19/08/2018‌ :: 161‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاشكراى ده‌كات، پلانیان داناوه‌ پرۆژه‌ى گه‌یاندنى غاز بۆ ماڵان جێبه‌جێ بكه‌ن و  واز له‌ به‌كارهێنانى بتڵ  بهێنن.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ى ئاب بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانى جه‌بار لعێبى وه‌زیرى نه‌وت بۆ كۆمپانیاى غازى تاجى، داواى له‌ كۆمپانیاكه‌ كردوه‌، كه‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌ دانانى پلانى پرۆژه‌ى دابه‌شكردنى غاز بۆ ماڵان، كه‌ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌كى پیشه‌سازیی جێبه‌جێكراوه‌.

لێعێبى  رونیكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هاوڵاتیان هان ده‌دات كه‌ ئه‌و غازه‌ به‌كارهێنن كه‌ به‌ ته‌نكه‌ر ده‌گوێزرێته‌وه‌ و له‌ ناو ماڵاندا دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن ئه‌و ئه‌زموونه‌ له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌رووى ئابوورى و ژینگه‌ییه‌وه‌ سوودى زۆره‌.

عێراق له‌ رووى به‌رهه‌مهێنانى غاز به‌ره‌وپێشچوونى باشى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ساڵى 2017 به‌به‌هاى زیاتر له‌ 252 ملیۆن دۆلار غازى هه‌نارده‌كردوه‌.

عێراق خاوه‌نى یه‌ده‌گێكى گه‌وه‌ره‌ى غازى سروشتییه‌، كه‌ به‌ 137 تریلیۆن پێ سێجا مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت و له‌سه‌ر ئاستى جیهانیش له‌ ریزبه‌ندى 11 هه‌مین وڵاتدایه‌ له‌رووى ده‌وڵه‌مه‌ندى به‌غازى سروشتى . 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure