پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 19/08/2018‌ :: 237‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ى ئابى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- هه‌موو پرسه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان و عێراق ده‌كه‌ونه‌ دواى جه‌ژن
- ئه‌مڕۆ رێگه‌ى نێوان كه‌ركوك - هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌
- 60%ى ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ موسڵ
- كچه‌ ئێزدییه‌ك جه‌لاده‌كه‌ى له‌ شه‌قامێكى ئه‌ڵمانیا ده‌بینێته‌وه‌
- ژنان، به‌ سه‌روه‌رییه‌كانیاندا خۆیان ده‌سه‌لمێنن 
- سه‌رۆك كۆمار: هه‌مووان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ بنیاتنانى جۆرێك له‌ ئۆقره‌یى سیاسى
- نزمبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو كاریگه‌ریى بۆ ژینگه‌ و كشتوكاڵ و ئابووریى هه‌یه‌
- په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان سعودیه‌ و كه‌نه‌دا روو له‌ ئاڵۆزبوون ده‌كه‌ن .. په‌یوه‌ندى به‌ مافى مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌
- دۆزینه‌وه‌ى گۆڕستانێكى نامۆى كۆنترین شارستانییه‌تى مرۆڤایه‌تى له‌ مه‌كسیك
- ماسكه‌كان هه‌میشه‌ به‌ر به‌ هه‌واى پیس ناگرن
- 29 منداڵ له‌ بۆردومانێكى سعودیه‌دا كوژران .. ئه‌نجومه‌نى ئاسایش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێشێلكارییه‌كان ده‌كات له‌ یه‌مه‌ن
- بڕیارێكى نوێ بۆ داشكاندنى مۆڵ و بازاڕه‌كان
- رۆبۆت جێگه‌ به‌ مرۆڤ له‌ق ده‌كات
- هاووڵاتیان له‌ كڕینى جۆره‌ برنجێك ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌، كه‌ ناوى برنجى (خۆمان)ه‌
- یادى قه‌ندیل-ى شه‌هید مه‌لا عه‌لى بڵاوكرایه‌وه‌
- موفتى پێنجوێنى، شاعیرى هۆشیاربوونه‌وه‌ و هه‌ڵوێست

ژیان:
- 40 كاندیدى په‌رله‌مان پێشینه‌ى تاوانیان هه‌یه‌
- پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
- رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، خۆكوشتنى ژنان له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌
- پێكهێنانى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له‌ ئانوساتدایه‌
- ئه‌مریكا و توركیا، له‌ هاوپه‌یمانییه‌وه‌ بۆ دژبه‌ر
- كه‌شوهه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دارگوێزه‌كانى هه‌ورامان ده‌كات
- قه‌ڵادزێ، رێگرى له‌ كردنه‌وه‌ى باره‌گاكانى پارتى ده‌كرێت 
   * قائیمقامى قه‌ڵادزێ: پارتى ته‌قه‌كه‌رانى راده‌ستى یاسا ناكات
- گۆڕان به‌ناوى چوار لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌وه‌ داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى كردوه‌
- بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستكاریى په‌یڕه‌وى ناوخۆكه‌ى ده‌كات
- ژیان، ورده‌كارى شه‌هیدكردنى زه‌كى شه‌نگالى بڵاوده‌كاته‌وه‌
- بازگه‌كانى خازر و زورگه‌زراو سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرن
- نورى حه‌مه‌ عه‌لى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى بۆ (ژیان): وته‌كانى بارزانى كۆتایى به‌ باس و خواستى دواخستنى هه‌ڵبژاردن هێنا
- دینارته‌، ئه‌و ناحیه‌ى جیابوونه‌وه‌ تیایدا عه‌یبه‌یه‌
  * به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى دینارته‌ بۆ ژیان: له‌ماوه‌ى حه‌وت مانگى ئه‌مساڵدا یه‌ك حاڵه‌تى جیابونه‌وه‌ى هاوسه‌رگیرى هه‌بووه‌
- سۆرانى نابینا، سنووره‌ ده‌ستكرده‌كان تێكده‌شكێنێت .. بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆراى له‌ زانكۆى ئۆكسفۆرت یۆرڤێرسى له‌ بریتانیا به‌ده‌ستهێناوه‌
- له‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شۆڕش چوار جۆر پشكنینى دڵ ده‌كرێت



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure