دادگای فیدراڵی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوی په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌م ده‌ربڕی

هەواڵ / عێراق :: 19/08/2018‌ :: 490‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دادگای فیدراڵی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌كۆمسیۆنه‌وه‌ ناوه‌كانیان ره‌وانه‌ی دادگا كرابوو.

 
وته‌بێژی فه‌رمی دادگای باڵای فیدراڵی كه‌مێك پێش ئێستا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "دادگای باڵای فیدراڵی له‌ دانیشتنی به‌یانی ئه‌مڕۆ (19/ 8/ 2018) به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی، سه‌یری داواكارییەكە‌ی كرد، كه‌ داوای ره‌زامه‌ندی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق.

 

ده‌شڵێت "دادگا وردبینی بۆ ئه‌و ناوانه‌كرد كه‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌رواری 17/ 8/ 2018. ره‌وانه‌ی كردبوو، دوای وردبینی و تاووتوێكردنی ناوه‌كان و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێكیان هاتبوو، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری خۆی دا".

 

روونیشیده‌كاته‌وه‌، دادگا بڕیاری به‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناوه‌كان داوه‌، به‌ كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی دادگا.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure