گەشتوگوزار: كردنەوەی ڕێگەی هەولێر-كەركوك كاریگەری ئەرێنی دەكاتە سەر كەرتی گەشتیاری

هەواڵ / کوردستان :: 19/08/2018‌ :: 619‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران رایدەگەیەنێت "كردنەوەی رێگەی هەولێر-كەركوك كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ سنوری پارێزگای هەولێر بەگشتی و دەڤەری سۆران بە تایبەتی".

 

بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران كە سنوری قەزاكانی سۆران، چۆمان، ڕواندز و مێرگەسۆر دەگرێتەوە لەبارەی كاریگەری كردنەوەی ڕێگەی سەرەكی هەولێر- كەركوك لەسەر كەرتی گەشتیاری بەدواڕۆژی وت "كردنەوەی ڕێگەی هەولێر- كەركوك كاریگەرییەكی یەكجار زۆری دەبێت بۆ سەر كەرتی گەشتیاری و لەم جەژنەشدا ئەو كاریگەرییە زیاتر دەردەكەوێت و ڕێژەی ئاستی هاتنی گەشتیاران زۆر بەرز دەبێتەوە و جموجۆڵی گەشتیاری زیاتر دەبێت". 

 

وتیشی "پێشتر ئەگەر گەشتیاری سنوری پارێزگای كەركوك و دەوروبەری بیانویستایە بێنە دەڤەری سۆران، ڕێگەیەكی زۆریان دەبڕی، بەڵام بەكردنەوەی ڕێگەی هەولێر- كەركوك زیاتر لە دوو كاتژمێر رێگەیان بۆ نزیكتر دەبێتەوە و بڕینی ڕێگەكەیان بۆ كورتتر و ئاسانتر دەبێتەوە". 

 

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران باسی لەوەشكرد كە پێشتر زۆرینەی زۆری گەشتیارانی سنوری پارێزگای كەركوك و دەوروبەری بەهۆی گیرانی رێگە كەمتر دەهاتنە دەڤەری سۆران. 

 

ئاماژەی بەوەشدا كە كردنەوەی ئەو ڕێگە سەرەكییە دەبێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری كەرتی گەشتیاری سنوری پارێزگای هەولێر بە گشتی و دەڤەری سۆران بە تایبەتی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە