تاڵیبان داوای كۆتاییهێنانی جەنگ لە ئەمریكا دەکات

هەواڵ / جیهان :: 19/08/2018‌ :: 730‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان لەئەفغانستان داوای كۆتاییهێنان بەجەنگ دەكات لەڕێگەی دیالۆگەوە، لەنێوان خۆیان و واشنتۆندا.


مەولەوی هیبەتوڵا ئاخوەند زادە سەركردەی بزوتنەوەی تاڵیبان لەنامەیەكیدا بۆ لایەنی ئەمریكی نوسیوێتی "ئەمریكیا دەستی بەجەنگ كرد لەئەفغانستان سەرەڕای ئەوەی تاڵیبان هەمیشە داوای گفتوگۆی دەكرد".

مەولەوی لەنامەكەیدا ئەوەشی بۆ ئەمریكییەكان نووسیوە "جۆرج بوش سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا جەنگێكی درێژخایەنی بۆ وڵاتەكەی هەڵگیرساند كە لەڕووی مرۆیی و مادییەوە زیانێكی گەورەی لێکەوتووەتەوە".

تاڵیبان دوو مەرجی سەرەكی داناوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا، ئەوانیش كشانەوەی تەواوی هێزەكانی ئەمریكا و دامەزراندنی حوكمێكی شەرعییە لەئەفغانستاندا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure