ئێران پێدانی ڤیزای بە هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق زیاتر کردووە

هەواڵ / ئابوری :: 18/08/2018‌ :: 1405‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
کونسڵی گشتی ئێران لە شاری هەولێر ئاشكراى ده‌كات، ماوەی نزیکەی ١٥ رۆژە پێدانی ڤیزای گەشتکردن بۆ ئێران لە ٦٢٠ ڤیزای رۆژانە بووە، بە نزیکەی پێنج هەزار ڤیزا.

مورتەزا عەبادی، کونسڵی گشتی کۆماری ئێسلامی ئێران لەشاری هەولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18 ى ئاب له‌ راگه‌یانراوێكدا رایگەیاند، کۆماری ئێسلامی ئێران بە هەبوونی شوێنی گرنگ و جۆربەجۆری سروشتی، زیارەتی و دەرمانی و گەشتیاریی، زۆرترین هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی دەکەن و ماوەی ١٥ رۆژیشە پێدانی ڤیزا بووە بە پێنج بەرامبەر بە بەراورد بە مانگی رابردوو".

عه‌بادى لەراگەیاندراوەکەیدا ده‌ڵێت "جگە لە خواستی خەڵکی هەرێمی کوردستان بۆ سەردانیکردنی ئێران، کونسڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەراورد بە ڕابردوو ئاسانکاری زیاتری بۆ پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتیانی کورد کردووە و لە ماوەی چەند کاتژمێرێكدا دەتوانن ڤێزەکانیان وەربگرن، بۆیە ڕۆژی ١٤ی ئابی 2018 تەنیا لەیەک رۆژدا نزیکەی پێنج هەزار ڤێزا لە نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان دەرکراوە و ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە".

وتیشی "رۆژانە بە بەردەوامی لەهەولێر و سلێمانی نزیکەی پێنج هەزار ڤیزا بە هاووڵاتیان دەدرێت، بەجۆرێک دوو هەزار و ٥١٠ ڤێزا لە شاری هەولێر کە پێشتر تەنیا نزیکەی ٥٠٠ ڤیزا بووە، لەشاری سلێمانیش رۆژانە لانیکەم دوو هەزار و ٨٠٠ ڤیزا بە هاووڵاتیان دەدرێت، لەکاتێکدا پێشتر ئەو ژمارەیە ٦٣ ڤیزا بوو لە رۆژێکدا، کە زۆربەی ڤیزاکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڤیزای (گه‌شتیارییە)".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە