59 ملیاردێرى چین روو له‌ توركیا ده‌كه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 18/08/2018‌ :: 1735‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
چین بڕیاریدا پاڵپشتى له‌ تركیا بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، 59 ملیاردێرى چین له‌سه‌رویانه‌وه‌ "جاك ما" سه‌ردانى ئه‌نكه‌ره‌ ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستى وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجامدا پرۆژه‌ى هاوبه‌ش له‌ توركیا.


میدیاكانى توركیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ى ئاب بڵاویانكرده‌وه‌ سه‌رمایه‌دارانى چین، به‌نیازن به‌بڕى 15 بۆ 30 ملیار دۆلار، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانى توركیادا له‌ كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت، وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و په‌ره‌ش به‌په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانیان بده‌ن.

پێشترش، فاتح دونماز، وه‌زیرى وزه‌ و سامانه‌ سروشتییه‌كانى توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى به‌ نیازه‌ به‌ هاوكارى چین، سێیه‌م وێستگه‌ى وزه‌ى ناوكى بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با دابمه‌زرێنێت.

جێى ئاماژه‌یه‌ ملیاردێرى چینى "جاك ما" (ته‌مه‌ن 54 ساڵ) كه‌ به‌نیازه‌ وه‌به‌رهێنان له‌ توركیا بكات، خاوه‌نى ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى به‌ناوبانگه‌ كه‌ بازرگانى له‌تۆڕى ئه‌نته‌رنێت ئه‌نجانجامده‌دات و یه‌كه‌م كه‌سایه‌تى كیشوه‌رى ئاسیایه‌، ناوى بچێته‌ گۆڤارى فۆربسى ئه‌مریكى و به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى گروپى كۆمپانیاكانى عه‌لى بابایه‌ و هه‌روه‌ها خاوه‌نى سایتى كڕین و فرۆشتنى (عه‌لى ئێكس پرێس)ه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure