ئه‌میندارى UN: میراتى كۆفى ئه‌نان وه‌ك پاڵه‌وانى ئاشتى جیهانى ده‌مێنێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 18/08/2018‌ :: 188‌ جار بینراوە
كۆفى ئه‌نان

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئه‌میندارى گشتى ئێستاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كۆفى ئه‌نان به‌ پاڵه‌وانى جیهانى بۆ ئاشتى ناوده‌بات.


ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێس، ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت "كۆفى ئه‌نان هێزى ئاراسته‌كار بوو بۆ چاكه‌، ده‌چمه‌ پاڵى جیهان له‌ راگه‌یاندنى ماته‌مینى بۆ له‌ ده‌ستدانى ئه‌و".

ده‌شڵێت "له‌م كاته‌ ئاڵۆز و ناچارى و گرانه‌دا، میراته‌كه‌ى وه‌ك پاڵه‌وانێكى ئاشتى جیهانى ده‌مێنێته‌وه‌، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى راسته‌قینه‌ بۆ هه‌مووان".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ى ئاب كۆفى ئه‌نان، سكرتێرى پێشوترى رێكخراوى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ته‌مه‌نى هه‌شتا ساڵیدا له‌ سویسرا كۆچى دواییكرد

رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش له‌ ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیوێتى "ئه‌مڕۆ پیاوێكى مه‌زن و سه‌ركرده‌ و روناكبیر و سكرتێرى گشتى پێشوى نه‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانمان له‌ده‌ستدا".

ئه‌نان دیپلۆماتكاری خه‌ڵى غانا له‌ ساڵی 1938 له‌ شاری كوماسی ئه‌و وڵاته‌ له‌دایكبووه‌‌ و هاوسه‌رگیریی كردووه‌ و سێ منداڵی هه‌یه‌.

ئه‌نان حه‌وته‌مین سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ له‌ ساڵی 1997 بۆ 2006 و، له‌ 2001 دا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی وه‌رگرتووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure