تره‌مپ نمایشێكى سه‌ربازى به‌هۆى تێچووه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 18/08/2018‌ :: 526‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و نمایشه‌ سه‌ربازییه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشنیاركرابوو له‌ 10ى تشرینى دووه‌مى داهاتوو له‌ واشنتنى پایته‌خت ئه‌نجامبدرێت، به‌هۆى زۆرى تێچووى ئاماده‌كردنییه‌وه‌.


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند، له‌ 11ى تشرینى دووه‌م گه‌شتى پاریس ده‌كات له‌برى ئه‌و نمایشه‌ بۆ یادكردنه‌وه‌ى كۆتایى هاتنى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م.

تره‌مپ له‌باره‌ى هۆكارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى نمایشه‌كه‌ له‌ واشنتن وتى، به‌رپرسانى ناوخۆیى پایته‌خت "كاتێك داوامان لێكردن ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌مان پێبڵێن كه‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌نجامدانى نمایشێكى سه‌ربازى گه‌وره‌ داواى پاره‌یه‌كى زۆرى وایان كرد كه‌ زیاده‌ڕه‌وى تیابوو به‌ ئاستێك هه‌ڵموه‌شانده‌وه‌ (نمایشه‌كه‌)".

تره‌مپ به‌دوریشى نه‌زانى نمایشه‌كه‌ له‌ ساڵى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت "كاتێك تێچووه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure