ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له‌ یۆنانه‌وه‌ ده‌چنه‌ ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 17/08/2018‌ :: 2039‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ڵمانیا و یۆنان گه‌یشتنه‌ رێكکه‌وتن ده‌رباره‌ى سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى گه‌یشتونه‌ته‌ سنوره‌كانى ئه‌ڵمانیا، ئه‌گه‌ر پێشتر داواى مانه‌وه‌یان له‌ وڵاتى یه‌كه‌م كردبێت، به‌مه‌ش ده‌بێته‌ دووه‌م وڵاتى ئه‌وروپا پاش ئیسپانیا له‌ رێكه‌وتنى تایبه‌ت به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌نابه‌راندا.


ئیلیونوره‌ بیترسمان، وته‌بێژ به‌ناوى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ئاب، رایگه‌یاند "ئه‌ڵمانیا له‌ رووى مه‌بده‌ئییه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یۆنان ده‌رباره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران".

ئه‌م رێكکه‌وتنه‌ رێگه‌ به‌ ئه‌ڵمانیا ده‌دات بۆ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له‌سه‌ر سنورى نه‌مسا-ئه‌ڵمانیان بۆ یۆنان.

به‌پێى وتەکانی وته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا، وتوێژه‌كان له‌گه‌ڵ ئیتاڵیاش گه‌یشتوه‌ته‌ قۆناغێكى پێشكه‌وتوو بۆ ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنێكى هاوشێوه‌.

شه‌ممه‌ى رابردووش رێككه‌وتنێكى له‌و جۆره‌ له‌گه‌ڵ ئیسپانیا خرایه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ رێككه‌وتنى ناردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له‌ سنوره‌كانى ئه‌ڵمانیا ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن.

به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێردا ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ ئیسپانیا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure