ئامێدى: فڕۆكه‌كانى توركیا ئه‌شكه‌وتێك بۆردومان ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 17/08/2018‌ :: 702‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
بە بیانوی بوونى بارەگاکانی پەکەکە لە ناحیەی کانی ماسێ لە سنوری قەزای ئامێدی ھێزە ئاسمانیەکانی تورکیا ئه‌شكه‌وتێكى له‌ سنوره‌كه‌ بۆردومانكرد.


ریڤان وەڵات، بەرپرسی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) باڵی سەربازی پەکەکە ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ئابى 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند، پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانى توركیا دەڤەری بەرواری باڵاى لە ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی بە سەختی بۆردومانکرد.

وتیشی "بۆردومانەکە بووه‌ ھۆی ترس و دڵەڕاوکی لەلای ھاوڵاتیانى ناوچەکە و دواتر ئاگر بەربووەتە ئەو شوێنە و زیانى بە سروشتی ناوچەکە گەیاندووە".

لاى خۆیه‌وه‌ شایه‌تحاڵێكى دانیشتوى ناحیەی کانی ماسێ بە دواڕۆژی وت، بۆردومانه‌كه‌ ئه‌شكه‌وتى (بابەکرا)ى لە گەلی بازێ لە ناحیەی کانی ماسێ-ى گرته‌وه‌.

وتیشى "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ئه‌مه‌ چەندین جارە ئەو ئەشکەوتە دەكرێتە ئامانج و بۆردومان دەکرێت".

هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا گونده‌كانى قه‌ندیل و وه‌رتێ و قه‌سرێى بۆردومان كرد و بەشێک لەو شوێنانەش کە بۆردومان کراون نزیک جێگەی نیشتەجێبوونی رەوەندەکان بووە.

محەمەد حوسێن، هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل ئەمڕۆ هەینی 17ی ئابی 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی بۆکریسکان و زارگەلی کرد لە بناری قەندیل و بۆردومانەکەش ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیانی سنورەکە دروستکردووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure