چاودێری بازرگانی: نرخی خۆراک ھەرزان بووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 18/08/2018‌ :: 691‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی خۆراک لە بازاڕەکانی سلێمانی ھەرزان بووە.


سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی هه‌ینى 17ى ئابى 2018 بە دواڕۆژی وت، دابەزینی بەھای تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی کاریگەری گەورەی ھەبووە لەسەر نرخی کاڵاکانی ئەو دوو وڵاتە کە دێتە سلێمانی.

وتیشی "برنج و رۆن و فاسۆڵیا و نیسک و نۆک و ماددەی تری ئێرانی بۆ ھەر یەکێکیان 15 ھەزار دینار تا 20 ھەزار دینار ھەرزانبووە بەھۆی دابەزینی دراوەکەیان، وە جلوبەرگی تورکیش بەشێوەیەکی بەرچاو ھەرزانبووە بەپێی گەڕان و بەدواداچوونی لیژنەکانمان".

به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانى ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا چاودێریکردنی بازاڕ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە بەردەوامە، ھەر کاڵایەک نرخی زۆر گرانبکرێت لێپرسینەوە دەکرێت و روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure