کونسوڵخانەى ئێران لە هەولێر لەسەر ڤیزا رونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 17/08/2018‌ :: 4547‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
کونسوڵخانەی ئێران لەسەر پێدانی ڤیزا رونکردنەوە دەدات و ده‌ڵێت، هیچ گۆڕانکارییەک لە پێدانی بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نەکراوە و له‌ رۆژێكیشدا زیاتر لە چوار هەزار ڤیزا دراوە. 


مورتەزا عەبادی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە راگەیه‌ندراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ دواڕۆژ هاتووە رایگه‌یاند، ماوەیەکە دەنگۆی راگرتن یان گۆڕانکاری پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بڵاوبۆتەوە، بەڵام ئەوە راست نیە، کۆماری ئیسلامی ئێران شوێنێکی گرنگە بۆ گەشتیارانی عێراق بە تایبەت هەرێمی کوردستان.  

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، کونسوڵخانەی ئێران بەراورد بە رابردوو ئاسانکاری زیاتری بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی کورد کردووە و لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا دەتوانن ڤیزاکانیان وەربگرن. 

كونسوڵى ئێران ئاشكراشیكرد، لە رۆژی 14ى ئاب زیاتر لە چوار هەزار ڤیزا لە نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتیان دراوە و کە دوو هەزار و ٥١٠ ڤیزایان لە هەولێر بووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە