دواین نرخى ئەمڕۆی دۆلار و تمه‌ن له‌بازاڕه‌كاندا

هەواڵ / ئابوری :: 16/08/2018‌ :: 4750‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی ئابی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌هاى دۆلاریش به‌رامبه‌ر تمه‌ن له‌ ده‌وروبه‌رى 10000 تمه‌ن جێگیر بوو.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 300 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 121 هه‌زار و 400 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن وتى "نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ جێگیریی بەخۆیه‌وه‌ بینى و  دۆلارێك به‌ 10050 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا كه‌مێك دابه‌زى 10020 تمه‌ن".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 400 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 121 هەزار و 300 دینار بوو

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 1.005.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.005.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.037.000 تمه‌ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure