به‌ڵگه‌: عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دەربڕی

هەواڵ / کوردستان :: 16/08/2018‌ :: 537‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید
پارێزگارى هه‌له‌بجه‌ ئاشكرایكرد كه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق به‌ نوسراوى فه‌رمى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پێویست له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ربڕیوه‌و دواڕۆژیش ده‌قى نوسراوه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌.


عه‌لى عوسمان، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ وه‌كاله‌ت به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند له‌ ئه‌نجامى ئه‌و سه‌ردانه‌ى كه‌ هه‌فته‌ى پێشوو بۆ به‌غدا ئه‌نجامماندا و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبووینه‌وه‌، ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕى به‌ كردنه‌وه‌ى شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى "گرنگ و پێویست" كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقن و تائێستا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بونیان نه‌بووه‌.
 
راشیگه‌یاند، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ى كه‌ ده‌كرێنه‌وه‌ و ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ده‌ربڕاوه‌ به‌ نوسراوى فه‌رمى بریتین له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شارستانی (الاحوال المدنیه‌)، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ، پۆلیسی گومرگی، نشینگه‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كارتى زانیاری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ رێگه‌پێدان به‌ ده‌رچواندنى تابلۆی ئۆتۆمبیل (لوحه‌ السیارات).

پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى وت، له‌ به‌روارى ده‌رچوونى ئه‌و نوسراوانه‌وه‌ كاریان پێده‌كرێت و ئێمه‌ش لاى خۆمانه‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، ده‌ست به‌ ڕێوشوێنه‌كانى جێبه‌جێكردنى ئه‌و فه‌رمانانه‌ ده‌كه‌ین.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure