10 كوره‌ی خه‌ڵوزدروستكردن تێكدران

هەواڵ / کوردستان :: 16/08/2018‌ :: 166‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ رێبین حه‌سه‌ن
له‌سنوری قه‌زای پێنجوێنی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 10 كوره‌ی خه‌ڵوزدروستكردن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌وه‌ تێكدران و ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك فه‌رده‌ خه‌ڵوزدا گیرا. 


رائید ئیسماعیل ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پۆلیس دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن، به‌دواڕۆژی راگه‌یاند" له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانمانه‌وه‌ توانراوه‌ له‌سنووری قه‌زای پێنجوێن، نزیكه‌ی 10 كوره‌ی خه‌ڵوزكردن له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ تێكبدرێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر 45 فه‌رده‌ خه‌ڵوز دا  بگیرێت".

وتیشی"هۆكاری تێكدانی ئه‌و كوره‌ی خه‌ڵوزانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ نایاساییه‌و هۆكاره‌ بۆ له‌ناوبردن و تێكدانی دارستانه‌ سروشتی و ده‌ستكرده‌كان".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure