جەژن كاروباری بازرگانی لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رادەگرێت

هەواڵ / ئابوری :: 16/08/2018‌ :: 704‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
بەهۆی هاتنی جەژنی قوربانەوە و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر سەرجەم جموجۆڵ و كاروباری بازرگانی لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رادەگیرێت و هاتوچۆی گەشتیارانیش ئاساییە و راناگیرێت.


ئەزوەر مەحمود، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، بەدواڕۆژی راگەیاند "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، بەپێویستی دەزانین سەرجەم شۆفێری بارهەڵگرە بەڕێزەكان ئاگادار بكەينەوە، لەڕۆژی 21/8/2018 كە هاوكاتە لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، کاروباری بازرگانی لە مەرزەکە رادەوەستێت".

 

هاتوچۆی سەرجەم  ئەو بارهەڵگرانەی كە لەكۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە هاتوچۆ دەكەن، بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر رادەگیرێت.

 

وتیشی "هیچ كارێكی گومرگی بۆ بارهەڵگر ناكرێت، بەڵام ڕۆژانی دواتر وەك خۆی ئاسایی دەبێتەوە و هاتوچۆی گەشتیاری ئاساییە و بەردەوامە و ڕاناگیرێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure