دابه‌زینى به‌هاى تمه‌ن شارێكى گه‌وره‌ى عێراق بێكار ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 16/08/2018‌ :: 3293‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویده‌كاته‌وه‌، پارێزگای نه‌جه‌ف دووچاری قه‌یرانی ئابوری بووه‌تەوە به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر ئێراندا و ده‌شڵێت "ئوتێله‌كان و بازاڕەکان چۆڵ بوون". 

ئاژانسه‌كه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی ئاب، له‌ راپۆرتێكیدا ئه‌وه‌یخستووه‌ته‌ڕوو "پارێزگای نه‌جه‌ف به‌ده‌ست قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌". 

ئاژانسه‌كه‌ هۆكاری كاریگه‌ری ئه‌و سزایانه‌ له‌سه‌ر قه‌یرانی پارێزگاكه‌ی عێراق بۆ ئه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌، كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی ئێرانه‌وه‌ ژماره‌ی سه‌ردانكه‌ره‌ ئێرانییه‌كان بۆ شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی نه‌جه‌ف كه‌میكردووه‌ و ئوتێل و بازاڕه‌كانی ئه‌و شاره‌ چۆڵبوون. 

شاری نه‌جه‌ف به‌ یه‌كێك پیرۆزترین شوێنه‌كانی شیعه‌كان له‌ جیهاندا داده‌نرێت و هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك سه‌ردانكه‌ر ده‌چینه‌ ئه‌و شاره‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ "مه‌راسیمی چله‌دا" ژماره‌ی سه‌ردانكه‌ران بۆ ئه‌و شاره‌ ده‌گاته‌ چه‌ندین ملیۆن. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە