قه‌ته‌ر هاوكاری ئابوری توركیا ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 16/08/2018‌ :: 226‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
میری قه‌ته‌ر رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی به‌زوویی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ بڕی 15 ملیار دۆلار بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌دات.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، شێخ ته‌میم بن حامد ئالسانی میری قه‌ته‌ر رایگه‌یاندووه‌، وڵاته‌كه‌ی به‌زوویی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به‌ بڕی 15 ملیار دۆلار بۆ توركیا ئه‌نجام ده‌دات.

ئاژانسه‌كه‌ له‌ زاری ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌ردۆغان و ئالسانی له‌ كۆشكی كۆماری كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و پرسه‌ ناوچه‌ییه‌كان كردووه‌.

هاوكات، هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر پێشخستنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و قه‌ته‌ریش كردووه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌ت بواری ئابوری. 

ئیبراهیم كاڵن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند "راسته‌وخۆ قه‌ته‌ر به‌ بڕی 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان بۆ توركیا ده‌كات. بنه‌ماكانی ئابووری توركیا پته‌ون و توركیا به‌ به‌هێزبوونه‌وه‌ ئه‌م قۆناغه‌ تێده‌په‌ڕێنێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure