له‌ هێرشێكى خۆكوژیدا له‌ ئه‌فغانستان 25 كه‌س كوژران

هەواڵ / جیهان :: 15/08/2018‌ :: 412‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
له‌ ئه‌نجامى هێرشێكى خۆكوژى بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكى فێركارى له‌ گه‌ڕه‌كێكى شیعى له‌ خۆرئاواى كابول، به‌پێى وته‌ى به‌رپرسان زیاتر له‌ 25 كه‌س كوژران و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش ژماره‌ى قوربانیان به‌ زیاتر له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. 


ئاژانسى هه‌واڵى فرانس پرێس له‌ زارى وته‌بێژى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ته‌ندروستییه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ى ئاب له‌ كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌دا 25 كه‌س كوژراون و لانى كه‌م 35 كه‌سیى تریش برینداربوون.

حشمه‌ت ستانكزاى، وته‌بێژى پۆلیس جه‌ختیكردۆته‌وه‌ "هێرشه‌كه‌ خۆكوژێك ئه‌نجامیداوه‌ و، له‌ناو ناوه‌ندێكى فێركاریدا خۆى ته‌قاندۆته‌وه‌".

فرانس پرێس ده‌شڵێت "هێشتا هیچ لایه‌ك به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و هێرشه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌، له‌كاتێكدا كه‌مێك پێش ئێستا هێزه‌ ئه‌فغانییه‌كان هێرشێكى چه‌كدارى به‌ربڵاوى تاڵیبانیان تێكشكاند، له‌ شارى گه‌رنه‌ى ستراتیژى، كه‌ دوو كاتژمێر له‌ كابوله‌وه‌ دووره‌".

هێرشه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانى له‌ ریزى هاوڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا لێكه‌وته‌وه‌، كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین هێرشى تاڵیبان داده‌نرێت دواى راگرتنى شه‌ڕ كه‌ مانگى حوزه‌یران راگه‌یه‌ندرا.

لاى خۆیه‌وه‌ ئاژانسى ئه‌سۆشیه‌تید پرێس له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌وه‌ رایگه‌یاند، ژماره‌ى كوژراوان بۆ 48 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure