وێنه‌: ده‌ستبه‌سه‌ر جۆرێكى ده‌رمانى ساخته‌دا ده‌گیرێت

هەواڵ / کوردستان :: 15/08/2018‌ :: 1992‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
كۆنتڕۆڵى جۆرى ده‌رمان له‌ هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر دوو ژماره باچی حەبی ساختەی Amaryl بە ژمارەی باچەکانی "E857" و "1E515" ده‌گرێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵى جۆرى ده‌رمان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ى ئابى 2018 رایگه‌یاند، له‌هه‌ولێر باچی حەبی ساختەی Amaryl بە ژمارەی باچەکانی "E857" و "1E515" ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ئەم حەبانە (Amaryl) چەند نمونەیەکی بۆ بەشی تاقیگەی بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان نێردراوه‌ و لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوت کە ئەم دەرمانانه ساختەیە.

كۆنتڕۆڵى جۆرى ده‌رمان، داوا لەسەرجەم کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانەکان دەکات بەھیچ شێوەیەک مامەڵە بەم حەبانەوه نەکەن، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ھاوڵاتیان ئاگاداردەکاته‌وه‌ کە حەبی Amaryl بە ژمارە باچەکانی   "E857" و "1E515" لە بازاڕ نەکڕن و تەنیا ئەو دەرمانانە بکڕن کە ستیکەری کوالێتی کۆنتڕۆڵی لەسەرە و کاتی بینینی ئەم دەرمانەش بەم ژمارە باچە لەھەر شوێنێک، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئاگاداربکەنەوە.

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى جۆره‌كانى ساخته‌كانى ده‌رمان، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وى رابردوو شه‌ش قاچاخچى ده‌رمان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure