هه‌رێم كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنى موسڵ و كه‌ركوكى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 15/08/2018‌ :: 216‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15ى ئابى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- سه‌رۆك كۆمار: پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى فیدراڵى پێویسته‌
- ئه‌ردۆغان و عه‌بادى، پرسى كه‌ركوك و پاراستنى سنووره‌كانیان تاوتوێكرد
- ئه‌ردۆغان توركیا به‌ره‌و نابووتى ده‌بات
- وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان: هه‌وڵه‌كانمان بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌رده‌وامه‌
- سه‌رۆك كۆمار: له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى عیراقدا نییه‌ هاریكاریى لایه‌نێك بكات دژى لایه‌نێكى تر
- هونه‌رى ئاسن و لێكه‌وته‌كانى له‌ سه‌رده‌مى ئه‌مڕۆدا
- بنه‌ماكانى كارى ڤان كوخ
- 7 ره‌نگه‌، شێوه‌كارانى سلێمانى و سنه‌ى به‌یه‌كگه‌یاند
- قوباد تاڵه‌بانى: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتیوانیكردنى ئیداره‌ و خه‌ڵكى راپه‌ڕین
- گه‌شتیارانى عێراق بۆ ئێران زیادیكردووه‌

خه‌بات:
- یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى ده‌به‌ستێت
- سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان پاڵپشتیى خۆى بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ره‌نج سه‌نگاوى ده‌رده‌بڕێت
- گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق: عه‌بادى سه‌ردانى ئێران ناكات
- تره‌مپ: فڕۆكه‌ى ئێف 35 به‌ توركیا نافرۆشین
- نه‌تانیاهۆ به‌ نهێنى سه‌ردانى میسرى كردووه‌
- خامه‌نائى: نه‌ شه‌ڕ، نه‌ گفتوگۆ!
- وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌ كه‌لار و خانه‌قین داده‌نرێ
- له‌برى دیاله‌ سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكردى كه‌لار پێداویستى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قین دابین ده‌كات
- سلێمانى .. ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له‌ خراپى ئه‌و ئارده‌ى كه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شده‌كرێت ده‌كۆڵێته‌وه‌
- خولێك بۆ كاندیدانى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێته‌وه‌
- زه‌وییه‌ له‌ مین پاككراوه‌كان راده‌ستى خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌
- موزیسیان، كاروانى باڵه‌بان: كارێكى مرۆڤانه‌م بۆ برا مه‌سیحییه‌كان ئه‌نجامدا، له‌جێى ده‌ستخۆشیى هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنم لێ كرا!

ئاژانس:
- هه‌ڵبژاردن ناكۆكى ده‌خاته‌ نێوان چوار لایه‌نه‌كه‌وه‌
- محه‌مه‌د سابیر، كاندیدێكى پۆستى سه‌رۆك كۆمار: كه‌س ناتوانێت به‌ په‌رێزى مام جه‌لالدا بڕوات
- دوو هه‌فته‌یه‌ ئه‌ندامێكى هه‌ده‌په‌ له‌لایه‌ن ئاسایشى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌
- ناڕازییه‌كانى گۆڕان دوو مه‌رج بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ داده‌نێن
- له‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیدا پێنج لایه‌نه‌كه‌ سێ هه‌زار ده‌نگ كه‌میان كردووه‌
- له‌ هه‌ولێر و دهۆك 20 ساڵه‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانییه‌كان نه‌كراوه‌ .. له‌ ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا له‌ سلێمانى ئه‌نجومه‌نى نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه‌
- حكومه‌تى هه‌رێم كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنى موسڵ و كه‌ركوكى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ .. چیتر ناوچه‌ دابڕاوه‌كان به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم ناكه‌ن
- شانۆ له‌ كه‌ركوك بێنازه‌ .. ته‌نیا 4 فۆرمى به‌شى شانۆ دابه‌شكراوه‌

هه‌ولێر:
- نێچیرڤان بارزانى، سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات 
- زوممار ته‌عریب كراوه‌ .. خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ داواى كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى سحێلا - زوممار ده‌كه‌ن
- كوردستان چاوه‌ڕێى عێراقه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى شه‌هیدان بۆ سه‌ر به‌غدا
- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: له‌ عێراق و سووریا 30 هه‌زار چه‌كدارى داعش هه‌ن
- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پزیشكان و ده‌رمانخانه‌كان له‌ ده‌رمانێكى ساخته‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌
- لۆرانس ئۆلیڤیه‌ بلیمه‌تترین ئه‌كته‌رى سه‌ده‌ى بیسته‌م

هاوڵاتى:
- سه‌عدى پیره‌: با چوار لایه‌نه‌كه‌ سه‌ردانمان بكه‌ن، یان سه‌ردانیان ده‌كه‌ین
- د. رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ (هاوڵاتى): نازانین كۆمپانیاكانى هێنانى ده‌رمان كێیان له‌پشته‌وه‌یه‌ 
- سه‌میر سه‌لیم، كارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى بۆ هاوڵاتى: چوار حزبه‌كه‌ هیچ پڕۆژه‌یان نیه‌ دواى هه‌ڵبژاردن ببن به‌یه‌ك كوتله‌ى په‌رله‌مانى
- داواده‌كرێت ئاژه‌ڵى قوربانى له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ماڵان سه‌رنه‌بڕدرێت
- چه‌ند ئاسارێكى 5000 ساڵه‌ى دزراوى عێراق ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌
- دوو كتێبى نوێى پشكۆ نه‌جمه‌دین بڵاوده‌كرێته‌وه‌
- خاوه‌ن پێداویستییه‌كى تایبه‌ت، به‌ فڵچه‌كه‌ى ده‌ستى ئازاره‌كانى گه‌له‌كه‌ى و سروشته‌ جوانه‌كه‌ى ده‌كێشێ

وشه‌:
- ده‌یان مامۆستاى ناڕازى كاندیدى لیستى حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانن
- پسپۆڕێك: یه‌كه‌م ده‌روازه‌ى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هزرى تیرۆر قوتابخانه‌یه‌
- له‌ گه‌رمیانه‌وه‌ به‌ لێشاو خه‌ڵك بۆ گه‌شتكردن روو له‌ ئێران ده‌كه‌ن
- كانیاوێك له‌ ئاكرێ نه‌خۆشى زه‌رك چاره‌سه‌ر ده‌كات
- له‌ پارێزگاى دهۆك رێژه‌ى خۆكوشتن له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌
- ئه‌ندازیارێكى كورد بۆ پاراستنى وزه‌ داهێنان ده‌كات .. دروستكردنى خانوو به‌ "پاسیڤ هاوس" 80%ى وزه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌
- كچێكى ئێزیدى له‌ كه‌مپێكى ئاواره‌كانه‌وه‌ باشترین خه‌ڵاتى دنیا وه‌رده‌گرێ
- په‌یكه‌رى "كولتوور و خۆشه‌ویستى" به‌هۆى چه‌قۆكه‌وه‌ خه‌ڵك تووڕه‌ ده‌كات
- یه‌كه‌م كتێب له‌باره‌ى شوێنه‌وارى چه‌رموو بڵاو ده‌بێته‌وه‌

لڤین:
- پارتى دوایین داشه‌كانى به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵى ئیسلامیى ده‌جوڵێنێت.. پارتى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى كۆمه‌ڵ له‌ هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌ ده‌كات 
- به‌غدا، پشت له‌ تاران و روو له‌ كه‌نداو
- ورده‌كاریى دانوستاندنه‌كانى كورد و ئه‌سه‌د
  * كورد ده‌یه‌وێت پارێزگاریى له‌ سیسته‌مى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى بكات و ئه‌سه‌دیش ره‌تیده‌كاته‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure