به‌هاى لیره‌ توركى به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبووه‌وە

هەواڵ / ئابوری :: 15/08/2018‌ :: 322‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ بازاڕه‌كانى توركیادا، به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار و دراوه‌ بیانییه‌كان به‌رزبووه‌نه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و له‌ خوار شەش لیره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و به‌رامبه‌ر یۆرۆش به‌ كه‌متر له‌ 7 لیره‌ فرۆشرا.

له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا، دۆلارێك به‌ 5.9674 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ داخستنى بازاڕى دوێنى ئێواره‌دا به‌ 6.43 لیره‌ فرۆشرا، به‌وه‌ش به‌رامبه‌ر به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى رۆژى 12ى ئاب، به‌هاى دۆلار بەرامبەر لیرە به‌رێژه‌ى 15% هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر یۆرۆش به‌رزبووه‌وه‌ به‌ 6.8690 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، دواى ئه‌وه‌ى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشته‌ سه‌روو 8 لیره‌.

به‌رزبووه‌ به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار و دراوه‌ بیانییه‌كان، دواى رێوشوێنه‌كانى بانكى ناوه‌ندى توركیا دێت كه‌ بۆ پاڵپشتیكردنى به‌هاى لیره‌ى رایگه‌یاند، هه‌روه‌ها حكومه‌تى توركیاش باجى زیاده‌ى خسته‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ى له‌ ئه‌مریكاوه‌ هاورده‌ ده‌كرێت و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش دوێنێ رایگه‌یاند، بایكۆتى كڕینى ئامێره‌ كاره‌باییه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure