گۆران و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانى و یەکگرتوو بڕیاریانداوه په‌رله‌مانتاره‌كانیان بنێرن بۆ به‌غدا
هەواڵ / کوردستان :: 15/08/2018 :: 314 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى
وته‌بێژى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حزبه‌كه‌ی ئاماده‌یه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نه‌كه‌ی تر (گۆڕان، كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی) ئه‌نجامبدات، ده‌ڵێت "هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه ده‌رگایان به‌ڕووی پارتی و یه‌كێتیدا كردووەته‌وه بو دانوستان له باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێم و به‌غدا".
هادی عه‌لی، وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چاودێری سیاسی و رۆژنامه‌نوس له هه‌ولێر رایگه‌یاند "له ئێستادا یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماده‌یی هه‌یه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بكات".
له باره‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی-یش وته‌بێژی یه‌كگرتوو وتی "هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ شاندی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێم و به‌غدا و پرسه چاره‌نوسسازه‌كان".
هادی عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌كانیان هه‌رچوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه هه‌رچی له ده‌ستیان هاتبێت ئه‌نجامیانداوه، به‌ڵام راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست هه‌روه‌ك خۆی مایه‌وه، وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه‌ش پێكه‌وه بڕیارمانداوه په‌رله‌مانتاره‌كانمان ده‌نێرین بۆ به‌غدا.