بریتانیا پرۆژه‌یه‌كى 570 ملیۆن دۆلارى بوارى وزه‌ى له‌ ئێران وه‌ستاند

هەواڵ / ئابوری :: 16/08/2018‌ :: 192‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى "كویركوس"ى بوارى وزه‌ نوێبووه‌كان بریتانى ئاشكرایكرد، پڕۆژى دامه‌زراندنى وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به‌ وزه‌ى خۆر كه‌ به‌هاكه‌ى 500 ملیۆن یۆرۆ (570 ملیۆن دۆلار) له‌ ئێران راده‌گرێت.

دیگۆ بیاسى، به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى "كویركوس" رایگه‌یاند، دواى سه‌پاندنى سزاكانى ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران، بڕیارماندا گشت چالاكییه‌كانمان له‌و وڵاته‌ رابگرین، له‌ ناویاندا دامه‌زراندنى وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى  كاره‌با له‌ وزه‌ى خۆر، كه‌ تواناكه‌ى 600 مێگاواته‌.

راشیگه‌یاندوه‌ دامه‌زراندنى پرۆژه‌ 3 ساڵ ده‌خایه‌نێت، بڕیاربوو له‌سه‌ره‌تادا له‌ماوه‌ى 9 یه‌كه‌مدا، بڕى 100 مێگاوات بخاته‌ ناو تۆڕى كاره‌باى ئێران.

دامه‌زراندنى ئه‌و وێستگه‌یه‌ى وزه‌ى خۆر له‌ ئێران، یه‌كه‌م وه‌به‌رهێنانى كۆمپانیاى "كویر كوس"ه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا.  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure