دادگاى توركیا جارێکی دیکە ئازادكردنى قه‌شه‌ ئەمریکییەكه‌ى ره‌تكرده‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 15/08/2018‌ :: 647‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 15ی ئابی 2018 میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه‌ کە دادگاى شارى ئیزمیر داواكارى پارێزه‌رى قه‌شه‌ ئەندرۆ برانسۆن-ى بۆ ئازادكردنى ره‌تكرده‌وه‌.


ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 10ی ئابی 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەری رەسمیی خۆیدا رایگەیاند، رەزامەندیم دەربڕیوە بە سەپاندنی باج لەسەر ئەلەمنیۆم و پۆڵای هاوردەکراوی تورکیا، بەجۆرێك باجی سەر پۆڵا بە رێژەی لە %50 و باجی سەر ئەلەمنیۆم لە %20 دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە کە بەهای لیرەی تورکی بەشێوەیەکی خێرا لە بەرامبەر دۆلارە بەهێزەکەمان دابەزیوە.

هەروەها لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتن، ترامپ وتیشی "لەئێستادا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیادا باش نییە".

بەهۆی دەستبەسەرکردنی ئەندرۆ برانسۆن، قەشەی ئەمریکی لەلایەن تورکیاوە، پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن گرژی تێکەوتووە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لەوبارەیەوە رایگەیاندبوو، ئەگەر تورکیا قەشە ئەمریکییەکە ئازادنەکات ئەوا سزای ئابووری بەسەر تورکیادا دەسەپێنین.

ئەندرۆ برانسۆن قەشەیەکی ئەمریکی پرۆتیستانتە لە شاری ئیزمیر، بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ فەتحوڵا گولەن و پەکەکە تۆمەتباركراوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure