پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: 15/08/2018‌ :: 435‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 15ی ئابی 2018 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند.

دەقی راگەیەنراوەکە:


هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو له‌ تۆمه‌تبارانی ڕوداوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی وڵوبه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن 

دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 7ی6ی2018 ، سه‌عات 10:30 خوله‌كی شه‌و له‌نزیك پردی وڵوبه‌ له‌شاری سلێمانی هاوڵاتی ( ك ، ع ، ش ) كوژرا ، پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان و كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردو وه‌رگرتنی ووته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌ كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك هه‌بوو .

هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنكه‌ی پۆلیسی برایم ئه‌حمه‌د لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌ ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تبار ( ه ، ق ، م ) له‌دایكبووی 1990 پیشه‌ی كاسب ، كه‌ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌وتاوانه‌دا ده‌ستگیربكرێت .

تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ( د ، م ،ق ) له‌دایكبووی 1991 كه‌ هه‌ڵاتبوو ، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ورد له‌سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تبار به‌ره‌و شاری هه‌ولێر هه‌ڵاتووه‌ . پاشان به‌هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر توانرا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیر بكرێت و ڕه‌وانه‌ی شاری سلێمانی بكرێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ یاساییه‌كان .

ئێستا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی به‌ندن .
له‌لایه‌ن پۆلیسی برایم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری تر كه‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌و ڕوداوه‌دا .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure