پوتین ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ بینینی کیم جۆن ئونگ لە نزیکترین کاتدا

هەواڵ / جیهان :: 15/08/2018‌ :: 427‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد نەجمەدین 
سەرۆکی روسیا رایدەگەیەنێت، ئامادەیە لە زوترین کاتدا چاوی بە سەرۆکی کۆریای باکور بکەوێت و لەگەڵیدا کۆببێتەوە. 


ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئاب، میدیا روسییەکان بڵاویانکردەوە، ڤلامێر پوتین، سەرۆکی روسیا لە نامەیەکیدا بۆ کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور بەهۆی یادی 73 ساڵەی ئازادبوونی کۆریا لە دەسەڵاتی ژاپۆن رایگەیاندووە، ئامادەیە لەگەڵیدا کۆببێتەوە و بە نزیکترین وادە یەکتر ببینن. 
 
بەپێی میدیا روسییەکان، پویتن لە نامەکەیدا بە کیم دەڵێت "دڵنیاتدەکەمەوە لەوەی ئامادەم بە ئایندەیەکی نزیکدا چاوم پێتبکەوێت بۆ تاوتوێکردنی بابەتە هەنوکەییەکانی پەیوەندی دولایەنەمان لەگەڵ بابەتە هەرێمییەکان". 

هاوکات پیرۆزبایی ساڵیادی ئازادبوونی کۆریای باکوری کردووە لە دەسەڵاتی ژاپۆن و ئاماژەی بەوەکردووە و چۆن سەربازانی سوپای سور  کۆرییەکان شان بەشانی یەکتر بەرامبەر دوژمنی هاوبەش وەستاونەتەوە. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure