لیرە و ریاڵ و داڕمانى هاوبەش چى کۆیان دەکاتەوە؟

هەواڵ / ئابوری :: 15/08/2018‌ :: 325‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى سەپاندنى سزاکانى ئەمریکا بەسەر ئێران و تورکیادا، بەهاى دراوى ئەو دوو وڵاتە بەرامبەر دۆلار و دراوە سەرەکیەکانى دیکە، دابەزینێکى گەورەى بەخۆیەوە بینى.


لەسەرەتاى ئەمساڵەوە بەهاى لیرە بەرێژەى 40% ریاڵی ئیرانیش بەرێژەى زیاتر لە 50% بەهاى هاتوەتە خوارەوە.

رۆژى شەممەى رابردوو، بەهاى لیرەدا بەرامبەر دۆلار دابەزینێکى مێژووى تۆمارکرد دۆلارێک بە 7.22 لیرەى فرۆشرا.

لەبەرامبەردا ریاڵى ئیرانى بەرێژەى  زیاتر لە 50% دابەزی و لە بازاڕى رەشدا دۆلارێک بە 112 ریاڵ مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات لەگەڵ دابەزینى بەهاى لیرە، تێکڕاى هەڵاوسانى نرخەکان لە تورکیادا بەرێژەى 15% بەرزبوەتەوە و بەردەوامیش دەبێت لە بەرزبوونەوە و ئابوورى تورکیاش چووتە قۆناغى کەساد و بێبازاڕى، لەکاتێکدا هەڵاوسانى نرخەکان لەئێران روولە بەرزبوونەوەیە و لە مانگى تەمموزى رابردوودا بەڕێژەى 10.5% بەرزبوەتەوە.

ئەوەی ئەو دوو دراوە کۆدەکاتەوە، داڕمانى بەهاکەیانە، بەهۆى سزاکانى ئەمریکا، کە لە ماوەیەکى زۆر کەمدا کە چووتە بوارى جێبەجێکردنەوە و کاریگەرى لەسەریان دەرکەوت و بەهاکەیانى هێنایە خوارەوە. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure