تورکیا باجی سه‌ر به‌رهه‌مه‌ ئەمریکییەکان زیادده‌کات

هەواڵ / ئابوری :: 15/08/2018‌ :: 381‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
میدیاکانی توركیا، بڵاویانکردەوە، حكومه‌تی توركیا باج له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌ هاورده‌كانی ئه‌مریكا زیادده‌كات له‌ نێوانیاندا ئۆتۆمبێل و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان و جگه‌ره‌.

به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ی كه‌ رۆژنامه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و واژۆی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توكیای له‌سه‌ره‌، باجی سه‌ر ئۆتۆمبێل 120% و خواردنه‌وه‌ حكولییه‌كان 140% و جگه‌ره‌ 60% زیادده‌كات،  هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ باج له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك جوانكاری و برنج و خه‌ڵوزیی ئه‌مریكیش زیاددكراوه‌. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، فوئاد ئه‌کتای، جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نوسیوێتی، به‌رزكردنه‌وه‌ی باجی سه‌ر به‌هه‌مه‌ ئه‌مریكییه‌كان وه‌ك وه‌ڵامێكه‌ بۆ ئه‌و "هێرشانه‌ی ئه‌مریكا كردوویه‌تیه‌ سه‌ر ئابوری توركیا".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە