كۆشكى سپى: ئه‌گه‌ر توركیا قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئازادنه‌كات سزای زیاتری ده‌ده‌ین

هەواڵ / جیهان :: 14/08/2018‌ :: 801‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك له‌ په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و توركیا نییه‌ له‌باره‌ی قه‌شه‌ برانسۆن كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌ گیراوه‌، ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و قه‌شه‌یه‌ ئازادنه‌كات وڵاته‌كه‌ى "سزای ئابوری زیاترى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت". 


ئاژانسى رۆیته‌رز له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكی كۆشكی سپی كه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی ئاب رایگه‌یاند، هیچ به‌ره‌وپێشچوونێك نییه‌ له‌ دۆسییه‌ی قه‌شه‌ ئیندرۆ برانسۆن كه‌ له‌ ایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ستگیركراوه‌. 

به‌رپرسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه‌ پێداگری ده‌كات. 

ده‌شڵێت "سه‌رۆك تره‌مپ له‌ سه‌دا سه‌د پابه‌ندی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ قه‌شه‌ برانسۆن بێنێته‌وه‌ ئه‌مریكا". 

جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ "ئه‌گه‌ر له‌ چه‌ند رۆژ یاخود هه‌فته‌ی ئاینده‌دا هیچ هه‌نگاوێكی توركیا نه‌بینین، سزای ئابوری زیاتر به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنرێت". 

به‌رپرسه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ فشاره‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی سزاكانییه‌وه‌ به‌رده‌وامده‌بێت تاوه‌كو ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجامی خوازراو. 

ماوه‌ی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا به‌هۆی زیندانیكردن و دادگاییكردنی قه‌شه‌ برانسۆنی ئه‌مریكییه‌وه‌ تێكچووه‌ و واشنتن سزای توركیای داوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌نقه‌ره‌ دووچاری ته‌نگه‌ژه‌ی ئابوری بووه‌ته‌وه‌. 

ئیندرۆ برانسۆن قەشەیەکی ئەمریکی پرۆتیستانتە لە شاری ئیزمیر، بە دەستێكەڵكردن لەگەڵ فەتحوڵڵا گولەن تۆمەتباركراوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure