توركیا بۆردومانی گونده‌كانی ناحیه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2018‌ :: 673‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی ژماره‌یه‌ك گوندی ناحیه‌ی سیده‌كانیان ده‌ستپێكرده‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ش ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ نزیك گوندێكی ناحیه‌كه‌ كه‌وتۆته‌وه‌. 


ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "له‌ دوای كاتژمێر 8:00ی ئه‌مشه‌و دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا بۆردومانی گونده‌كانی لێلكان، خه‌لیفان، سیران و گه‌لی خواكوڕكی كرده‌وه‌ له‌ سنوری ناحیه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران و تائێستاش بۆردومانه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌".

وتیشی "تاكو ئێستا بۆردومانه‌كه‌ هیچ زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌". 

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان باسی له‌وه‌شكرد كه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ به‌ دووری 300 مه‌تر له‌ گوندی خه‌لیفان كه‌وتۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی بۆردومانه‌كانه‌وه‌ له‌ئێستادا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ناتوانن له‌ شوێنه‌كه‌ نزیك ببنه‌وه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure