سبەی بڕە پارەیەك لە بەغداوە دەگاتە هەرێم

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2018‌ :: 4625‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
سبەی چوارشەممە، بڕەپارەیەك لە بەغداوە دەگاتە پارێزگاكانی هه‌رێم و به‌رپرسێكى بواره‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، تایبه‌ته‌ به‌ قەرەبووكردنەوەی موڵكە داگیركراوەكانی خەڵكه‌ لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە.


تارا ئەنوەر قەره‌داغی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی داواكانی موڵكداری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى ئابى 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند، سبەی بڕە پارەیەك وەك قەرەبوو بۆ ئەو هاوڵاتیانەی لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق موڵكەكانیان داگیركرابوو دەگاتە هەرێم.

وتیشی "بڕە پارەكە لە نوسینگەكانی دەستەی موڵكداری لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك بەسەر ئەو هاوڵاتیانە دابەشدەكرێت كە پێشتر موڵكەكانیان داگیركرابوو".

قەرەداغی لە رێگەی دواڕۆژەوە داوای لەو هاوڵاتیانە كرد كە پێشتر داوایان پێشكەش كردبوو بۆ قەرەبووكردنەوە و چەند دانیشتنێكی دادگایان بینیبوو پێویستە سبەی لە نوسینگەكان ئامادەبن بۆ وەرگرتنی بڕە پارەكانیان.

دەستەی داواكانی موڵكداری سكاڵای ئەو هاوڵاتیانە وەردەگرێت كە پێشتر لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق (سەدام حوسێن) موڵكەكانیان داگیركرابوو و هیچ جۆرە قەرەبووێكیان وەرنەگرتبوو.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure