پێدانى زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانى كه‌ركوك به‌ هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب راگیرا

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2018‌ :: 563‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری
لەچوارچێوەی کۆبونەوەیەکی نێوان وەزیری کشتوکاڵ و وەفدێکی هاوبەشی کورد و تورکمان بڕیاردرا بەڕاگرتنی پێدانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک بە عەرەبی هاوردە.

یەکێک لەئەندامانی وەفدەکەی کورد بۆ بەغدا، كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئاب، بە دواڕۆژی وت "ئێوارەی دوێنێ سەبارەت بە بڕیاری پێدانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کورد بە عەرەبی هاوردەی سەردەمی بەعس لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق کۆبوینەوە".

وتیشی "جگە لەوەفدەکەی کورد، حەسەن تۆران، جێگری سەرۆکی بەرەی تورکمانی وەکو وەفدی تورکمان بەشداری لەکۆبونەوەکەی وەزیری کشتوکاڵی عێراقی کردووە، یەک هەڵوێستیش بوین بەرامبەر ئەو بڕیارە کە لەماوەی رابردوودا دژی زەوی جوتیارانی کورد و تورکمان دەرکراوە بەوەی بدرێنەوە بەو عەرەبانەی پێشتر لەسەردەمی بەعسدا پێیان بەخشراوە".

ئەو ئەندامەی وەفدەکە کە ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، وەزیری کشتوکاڵ دەستبەجێ رێکارەکانی ئەو بڕیارەی راگرتووە، بەڵێنیشیداوە ئەگەر پێکهاتەکانی کەرکوک لەسەر زەویيەکان نەگەیشتنە رێککەوتن ئەوە لەرۆژانی داهاتوودا هەڵیوەشێنێتەوە، سەرجەم قسەکانیشی لەکۆنوسی کۆبونەوەکەدا چەسپێندراوە. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure