زه‌ریف: تاران لە ژێر سێبەری هەڕه‌شەدا دانوستان لەگەڵ واشنتن ناکات

هەواڵ / جیهان :: 14/08/2018‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، تاران لە ژێر سێبەری هەڕه‌شەدا دانوستان لەگەڵ واشنتن ناکات وتیشی، ئه‌مریكا ده‌بێت پێش دانوستان گه‌مارۆكان لابه‌رێت. 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێران ئاماده‌نییه‌ له‌ژێر سێبه‌ری فشاردا دانوستان له‌ ئه‌مریكا قه‌بووڵ بكات. 

زه‌ریف ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو كه‌ داواكانی تره‌مپ بۆ دانوستان ته‌نها پاگه‌نده‌یه‌ و وتی "ئەمە نابێتە هۆی گۆڕینی سیاسەتی ئێران، ئەمریکا دەبێت بە ڕێزەوە هەڵسوکەوت بکات و پێش هەر دانوستانێک گەمارۆکانی خۆی لاببات".

سەبارەت بە پڕۆگرامی مووشەکی وڵاته‌كه‌شى، زه‌ریف جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ "بەرنامەیەکی بەرگرییەکارانەیە، بۆیه‌ لەمبارەوە لەگەڵ کەس دانوستان ناکەین".
ده‌رباره‌ى سزاكانی ئه‌مریكا له‌ دژی توركیاش وتی "ئەمریکا شەڕی ئابوری لە دژی تورکیا هەڵگرساندووە و تاران پشتیوانی توركیا ده‌كات".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure