واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكراكرا

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2018‌ :: 74153‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف
سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و چه‌ند ده‌زگایه‌کی دیکه‌ دابه‌شده‌کرێت و تا رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و توێژه‌كان مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌کێک له‌ گه‌نجینه‌کانی هه‌رێم، که‌ پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاوبکرێته‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى ئابى 2018 به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش دابه‌شده‌کرێت.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ئه‌وه‌شی وت "رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 16ی ئاب مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و  وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ دابه‌شده‌کرێت که‌ تائێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌".

ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد "رۆژی شه‌ممه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ و رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی دابه‌شده‌کرێت".

پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌نجینه‌ى هه‌ولێر کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە دواڕۆژی راگەیاند، لەپێش جەژن هەموو وەزارەت و فەرمانبەران بە خانەنشینی سەربازی و مەدەنیشەوە مووچە وەردەگرن.

وتیشی "پارەکەی بەغدا گەیشتوەتە هەرێم و لەو پارەیە مووچەکە دابەشدەکرێت، بەڵام دیارینەکراوە کە هەر وەزارەتە و کام رۆژە مووچە وەردەگرن، بەڵکو تەنیا ئەوە هەیە کە پێش جەژن سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure