دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2018‌ :: 39919‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ
سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌نجینه‌ى هه‌ولێر رایگەیاند کە پارەکەی بەغدا گەیشتوەتە هەرێم و مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانبەران لە پێش جەژن دابەشدەکرێت.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە دواڕۆژی راگەیاند، لەپێش جەژن هەموو وەزارەت و فەرمانبەران بە خانەنشینی سەربازی و مەدەنیشەوە مووچە وەردەگرن.

وتیشی "پارەکەی بەغدا گەیشتوەتە هەرێم و لەو پارەیە مووچەکە دابەشدەکرێت، بەڵام دیارینەکراوە کە هەر وەزارەتە و کام رۆژە مووچە وەردەگرن، بەڵکو تەنیا ئەوە هەیە کە پێش جەژن سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure