نرخى گۆشتى سپى له‌ توركیا به‌رێژه‌ى 200% به‌رزبووه‌ته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 15/08/2018‌ :: 911‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى په‌له‌وه‌رى ئه‌نتالیا ئاشكرایكرد، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ ماوه‌ى هه‌شت مانگدا، نرخى گۆشتى سپى به‌رێژه‌ى 200% به‌رزبوه‌ته‌وه‌.


عوسمان یردیمچى، جێگرى سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى په‌له‌وه‌ر له‌ ئه‌نتالیا رایگه‌یاند "نرخى كیلۆگرامێك باڵى مریشك گه‌یشتووەته‌ 20 لیره‌، له‌ كاتێكدا لەمانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵدا 7 لیره‌ و 70 قورش بووه‌".

راشیگه‌یاندوه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى گۆشتى سپى به‌هۆى زۆرى به‌كارهێنانى وزه‌ى زۆره‌وه‌یه‌، له‌ وه‌رزى هاوین و ئه‌وه‌ش پێویستى به‌چاره‌سه‌ره‌، چونكه‌ نرخى فرۆشتن به‌پێى نرخى تێچووه‌، له‌ وه‌رزى ده‌شت و سه‌یرانیش گۆشت برژاندن زیاد ده‌كات".

به‌پێى داتاكانى ده‌سته‌ى ئامارى توركیاش، له‌ مانگى ته‌مموزى رابردوودا نرخه‌كانى به‌كاربردن به‌رێژه‌ى 0.55 به‌رزبوەوته‌وه‌و له‌سه‌ر ئاستى ساڵانه‌ش به‌رێژه‌ى 15.85% به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

نرخى به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌كانیش به‌رێژه‌ى 17.85% به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌به‌راورد به‌ مانگى ته‌مموزى ساڵى 2017 به‌رێژه‌ى 25% زیادیكردووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە