ئەردۆغان دڵنیایی دەداتە عەبادی

هەواڵ / عێراق :: 14/08/2018‌ :: 1201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 14ی ئابی 2018 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کۆبوەوە.

لەدوای کۆبونەوەکەش نوسینگەی سەرۆک وەزیرای عێراق لە تویتەر رایگەیاند کە لە کۆبونەوەکەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان دڵنیاییداوەتە عەبادی کە تورکیا سەرجەم پشکی عێراق لە ئاو دەدات.

باس لەوەشکراوە کە ئەردۆغان دوپاتیکردوەتەوە کە ئەو بەڵێنانەی دەباتەسەر بۆ هاوکاری و ئاوەدانکردنەوەی عێراق کە لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کوەیت دابووی.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لە کۆبونەوەکەدا پرسەکانی ئاو، کارەبا، وزە، ئابوری، رۆشنبیری و ئاسایش و دۆخی ناوچەکە بە گشتی تاووتوێکران.

لەدوای كۆبوونەوەكە رەجەب تەیب ئەردۆغان و عەبادی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانیان دایەوە.


ئەردۆغان رایگەیاند "حكومەتی عێراق قۆناغەكانی ریفراندۆم و داعشی تێپەڕاند، لەبارەی تیرۆریشەوە لەگەڵ بەغدا هاوڕاین".


وتیشی "حكومەتی بەغدا كێشەی ئاو و وزەی هەیە، ئامادەشین مامەڵە لەگەڵ حكومەتی نوێی عێراق بكەین پاش پێكهێنانی".


سەرۆك كۆماری توركیا وتیشی "لەسەر پەكەكە و توركمان لەگەڵ لایەنی عێراقی باسی هەموو شتێكمان كردووە".


هاوكات سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وتی "لەبارەی ئاو و وزەوە گفتوگۆیان كردووە و بەهەموو توانایەك بەرپەرچی هەر هێرشێك دەدەینەوە بكرێتە سەر توركیا".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure