رووداوێكی هاتوچۆ لەئیكوادۆر 42 قوربانی لێكەوتەوە

هەواڵ / جیهان :: 14/08/2018‌ :: 439‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
لەڕووداوێكی هاتوچۆدا لەئیكوادۆر كە هاندەری یانەی بەرشەلۆنەی ئەو وڵاتەن، زیاتر لە 12 كەس كوژران و 30 کەسی دیكەش برینداربوون.

رووداوەكە كاتێك بووە كە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە پاش یەكسانبوونی تیمەكەیان لەگەڵ یانەی كوینكای باشوور، ویستوویانە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

ئۆتۆمبێلی ئەو هاندەرانە كە پاسێك بووە، لەبەردەم رێگەی خێرای نێوان كوینكا و موینۆرۆ رۆیشتووە كاتێك تووشی وەرگەڕان بووە.

سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە كە گۆڵچی پێشووی ئیكوادۆر بووە لەتویتەری خۆی نووسیوێتی "بەدواخەوە هەواڵەكەمان بەخەمێكی زۆرەوە پێگەیشت و دڵگرانین بەوەی هاندەرانمان بوونەتە قوربانی".

پارێزگاری هەرێمی جوایاس كە رووداوەكەی تێدا بووە، رایگەیاندووە "لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئاگادار كردۆتەوە، رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure