نرخى نه‌وت به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 14/08/2018‌ :: 283‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ی ئابی 2018 نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى ئه‌وروپا و ئاسیادا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، ئه‌وه‌ش به‌هۆى دابه‌زینى به‌رهه‌مى نه‌وتى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ گه‌وره‌كانى نه‌وت.

كاتژمێر 3:30 ى پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتى هه‌ولێر، گرێبه‌سته‌ دواخراوه‌كانى نه‌وتى خاوى برێنت به‌رێژه‌ى 1.34% به‌رزبوه‌وە و به‌رمیلێك به‌ 73.58 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساسیش (WTI) به‌ڕێژه‌ى 1.31% هەڵکشا و به‌رمیلێك به‌ 68.08 دۆلار فرۆشرا.

ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یەى ئه‌مڕۆ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌ كۆتا مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌دا، نه‌وتى خاوى برێنت به‌رێژه‌ى 0.2% دابه‌زى و به‌رمیلێك به‌ 71.02 دۆلار فرۆشرا كه‌ نزمترین نرخ بوو له‌ دوو مانگى رابردوودا، نه‌وتى خاوى برێنتیش به‌ڕێژه‌ى 0.6% هاته‌خواره‌وه‌ و به‌رمیلێك به‌ 65.70 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

جه‌نگى بازرگانى نێوان ئه‌مریكا و چین، به‌هۆى ئه‌گه‌ری دابه‌زینى گه‌شه‌ى ئابوورى جیهان، مه‌ترسی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانى نه‌وت دروستكردوه‌ و هه‌فته‌ى رابردوو به‌ڕێژه‌ى 1.3% هاته‌خواره‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستى خستنه‌ڕووى نه‌وتیش، به‌پێى نوێترین راپۆرتى رێكخراوى (ئۆپێك) به‌رهه‌مى نه‌وت سعودیه‌ له‌ مانگى ته‌مموزدا 200 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure