پردێك له‌ئیتاڵیا داڕما و قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 14/08/2018‌ :: 220‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 14ی ئابی 2018 له‌ شارى جێنەواى ئیتاڵیا، پردێك داڕما و ژمارەیەک قوربانى لێكه‌وته‌وه‌.

پردەكە له‌ به‌شى باكورى شارى جێنەواى ئیتاڵیایە و ئاژانسى هه‌واڵى ئانساى ئیتاڵى ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ داڕمانى پرده‌كه‌ به‌ هۆى لاوازى پێكهاته‌ییه‌وه‌ بووه‌ و درێژى ئه‌و به‌شه‌ى پرده‌كه‌ كه‌ داڕماوه‌ 182 مه‌تره‌.

ژماره‌ى قوربانییه‌كان تاوەكو ئێستا دیارینه‌كراوه‌ و هه‌ندێك له‌ میدیاكان ڕایانگه‌یاندوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە و سه‌رنشینى ئۆتۆمبێله‌كان بوونه‌ته‌ قوربانى.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure