ئه‌ردۆغان بایكۆتكردنى كڕینى به‌رهه‌مى ئه‌لیکترۆنى ئه‌مریکای راگه‌یاند

هەواڵ / ئابوری :: 14/08/2018‌ :: 196‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى چیتر به‌رهه‌مى پیشه‌سازیی ئه‌لیكترۆنى ئه‌مریكا ناكڕێت، كه‌ به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مى پیشه‌سازیی ئه‌مریكایه‌.


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى ئاب له‌ رێوره‌سمى 17 هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان ده‌سه‌ڵاتدار رایگه‌یاند "وڵاته‌كه‌ى بایكۆتى كڕینى به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات و نایكڕێت".

وتیشى "وڵاته‌كه‌ى سوره‌ له‌سه‌ر دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانى بەرهەمی زۆر باشتر له‌وه‌ى كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى هاورده‌ى ده‌كه‌ین".

ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "توركیا له‌ توانایدا هه‌یه‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ دروست بكات".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure