"عێراق قه‌رزارى 29 ده‌وڵه‌ته‌"

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2018‌ :: 769‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
به‌پێى ڕاپۆرتێكى ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، عێراق قه‌رزارى 29 ده‌وڵه‌ته‌ و بڕى قه‌رزه‌كانیشی به‌ 104 ملیار دۆلار خه‌مڵاندووه‌.

ڕێكخراوى هیومان رایتس وۆچ، ڕاپۆرتێكى له‌ باره‌ى دۆخى عێڕاق له‌ ماوه‌ى 14 ساڵدا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌شێكى ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌ له‌ دواى ڕوخانى رژێمى سه‌دام حسین  سێ ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتى عێراقی ئاوارەی 64 وڵات بوون و چوار ملیۆن و 100 هەزار كەسی دیكه‌ش ئاوارەی ناوخۆی عێراق بوون.

به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى مافى مرۆڤى جیهانى، ئێستا عێراق قەرزاری 29 دەوڵەتە و كۆی قەرزەكان 124 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت و سه‌ربارى فڕۆشتنى نه‌وت له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ بڕى یه‌ك ترلیۆن دۆلار، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا عێراق له‌ دۆخێكى خراپدایه‌.

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، ئاشكراشیكردوه‌، له‌ 35%ی عێراقییەكان لەژێر هێڵی هەژارین و رێژه‌ى بێكاریش له‌ 31%ی تێپه‌ڕاندووه‌ و له‌ 9%ی ئه‌و كه‌سانه‌ى كارده‌كه‌ن منداڵن و ته‌مه‌نیان له‌ 15 ساڵ كه‌متره‌، جگه‌ له‌وه‌ش پێنج ملیۆن و 600 هەزار منداڵی بێباوك هەن، له‌گه‌ڵ بوونى دوو ملیۆن بێوەژن.

ڕاپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت "له‌ ماوه‌ى 14 ساڵدا زیاتر له‌ 39 جۆری نەخۆشی و پەتا بڵاوبووه‌تەوە كە دیارترینیان كۆلێرا و ئیفلیجی منداڵ و هەوكردنی جگەر بوون".

ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، ئاشكراشیكردووه‌ کە به‌هۆى كه‌مئاوى زەوی چێندراو لە 48 ملیۆن دۆنمەوە بۆ 12 میلۆن دۆنم كەمیكردووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure