ئۆتۆمبیلێك خۆی ده‌كات به‌ په‌رله‌مانى بریتانیادا

هەواڵ / جیهان :: 14/08/2018‌ :: 443‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هونه‌ر كه‌مال
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى ئاب ئۆتۆمبێلێك به‌ربه‌ستى ئه‌منى بیناى په‌رله‌مانى بریتانیاى بڕى و چه‌ند كه‌سێكى برینداركرد.

به‌پێى سایتى بى بى سى بریتانى، ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ به‌ربه‌ستى ئه‌منى بیناكه‌ نه‌وه‌ستاوه‌و به‌خێرایى تێیپه‌ڕاندووه‌، دوو كه‌سى كردووه‌ به‌ژێره‌وه‌و خۆى به‌ پاسكیلسوارێكیشدا داوه‌و بریندارى كردوون، به‌ڵام دواتر پۆلیس چوارده‌وریان گرتووه‌و شۆفێرى ئوتومبێله‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌په‌له‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و ڕێگاكانى چوارده‌ورى بیناى په‌رله‌مان داخراون و خراونه‌ته‌ ژێر چاودێرى وردى پۆلیسه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure