پەروەردە رونکردنەوە لەبارەی وەرگرتنی منداڵان لەباخچەی ساوایان و قوتابخانەکان دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2018‌ :: 2127‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وەزارەتی پەروەردە رونکردنەوە لەبارەی وەرگرتنی ئەو منداڵانە دەدات کە بەرواری لەدایکبوونیان دەکەوێتە مانگی کانوونی دووەمی ساڵەکانی (2013 و 2015) بۆ وەرگرتنیان لە باخچە و قوتابخانەکان.

 

هەفتەی رابردوو وەزارەتی پەروەردە تەمەنی وەرگرتنی منداڵی لە باخچە و قوتابخانەکان راگەیاند.

وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئاب، لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، منداڵانی لەدایکبووی (1-1 بۆ 31-1)کە بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017)، و (2017-2018)، لە هەردوو ئاستی یەکەم و دووەمی باخچەی ساوایان خوێندوویانە، مافی ئەوەیان هەیە بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019)، لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی درێژە بە خوێندن بدەن.

 

لەهەمان روونکردنەوەدا هاتووە، ئەو منداڵانەی لە ساڵی خوێندنی (2017-2018) و (2018-2019) لە ئاستی یەکەم و دووەمی باخچە خوێندوویانە، دەتوانن بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020)، لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی درێژە بە خوێندن بدەن.

 

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure