ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانی هۆشداريى له‌سه‌ر جۆرێك خۆراك ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 14/08/2018‌ :: 586‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
ئەمڕۆ سێشەمە 14 ی ئاب ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبەرامبەر خراپی بەشە ئاردی دابەشکراو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا و رایگەیاند ئەو جۆرە ئاردەی نێردراوە بۆ سلێمانی شیاو نییە.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "کۆبونەوەکەمان ٤٨ ھەمین کۆبونەوەیە تایبەتە بە بانگھێشتکردنی بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی و بەڕێوەبەری دروستکردنی دانەوێڵە".

ڕاشیگەیاند "بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەکەمان ئەو بەشە ئاردەی ھاتووە بۆ شاری سلێمانی جیاوازی ھەبووە لەگەڵ بەشە ئاردی شارەکانی دیکە و ئەو گەنمەی بۆ کارگەی ئارد دێت بۆ سلێمانی شیاو نییەو لە شارەکانی دیکە گەنمی باشتر بۆ کارگەی ئارد نێردراوه‌".

لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ھەریەکە لە محەمەد حەسەن بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەو نەسیم محەمەد بەڕێوەبەری دروستکردنی دانەوێڵە بانگھێشتکراون بۆ لێکۆڵینەوە لەو بابەتە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ کاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "ئەو بەشە ئاردەی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دابەشدەکرێت شیاو نییە بۆ خواردن، بۆیە ڕاپۆرتی خۆمان بەرزکردووه‌تەوە بۆ سەرۆک و ئەندامامی ئەنجومەنی پارێزگا کە تیایدا باسمان له‌ لێپرسینەوە لەکارگەکانی ئارد و ئەو گەنمە كردووه‌ کە ره‌وانه‌ی شاری شاری سلێمانی كراون".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure