ئه‌مریكا فه‌رمانده‌ی گروپێكی سه‌ر به‌ ئێران ده‌خاته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 14/08/2018‌ :: 195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌ پشتبه‌ستن به‌ یاسای رێگرتن له‌ تیرۆر، یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی گروپی "ئه‌لئه‌شته‌ر"ی به‌حره‌ینی كه‌ بنكه‌كه‌ی له‌ ئێراندایه‌، ده‌خات لیستی تیرۆره‌وه‌.


وه‌زاره‌تی ده‌رەوه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆكاری خستنه‌ لیستی تیرۆری "قاسم عه‌بدوڵا عه‌لی ئه‌حمه‌د" ناسراو به‌ قاسم موئمین فه‌رمانده‌ی گروپی چه‌كداری شیعه‌مه‌زهه‌بی (ئه‌لئه‌شته‌ر) ئاشکراکرد کە، ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌ دانانی پیلان و ئه‌نجامدانی كرده‌وەی "تیرۆریستیی" .

به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و گروپه‌ له‌ هه‌وڵی له‌ناوبردنی حكومه‌تی به‌حره‌یندایه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێویستییه‌كانی له‌ سوپای پاسدارانی ئێران وه‌رده‌گرێت و له‌ عێراق له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سوپاوه‌ ڕاهێنانی سه‌ربازییان پێده‌كرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure