تره‌مپ فرۆشتنی جۆرە فڕۆکەیەک بە تورکیا قەدەغە دەکات

هەواڵ / جیهان :: 14/08/2018‌ :: 982‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان گه‌وره‌ترین بودجه‌ی به‌رگرى له‌ مێژووی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2019 واژۆكرد و تێیدا فرۆشتنی فڕۆکەی جۆری F35 به‌ توركیا قەدەغە کردووە.

ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ له‌ كاتی واژۆكردنی یاسای بودجه‌ى وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كه‌ 716 ملیار و 300 كلیۆن دۆلاره‌، كه‌ ڕایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای پشتیوانیكردن له‌ بودجه‌ی نوێ، هێزه‌كانی سوپا زیاد و به‌هێزتر ده‌كات.

له‌و یاسا په‌سندكراوه‌دا 69 ملیار دۆلاره‌دا بۆ شه‌ڕ و له‌ژێر ناوی (ئۆپۆزسیۆنی  شه‌ڕی ده‌ره‌كی)، 40 ملیار دۆلار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی هێزی ئاسمان و 65 ملیار دۆلاریش بۆ نۆژنكردنه‌وه‌ی وێستگه‌و بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌مریكا ته‌رخانكراوه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا، ئه‌و وڵاته‌ بڕی زیاتر له‌ شه‌ش ملیار دۆلار ته‌رخانكراوه‌ بۆ په‌ره‌پێدان و به‌هێزكردنی پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ئه‌وروپا.

له‌و یاسایه‌دا ئاماژه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی له‌ جۆری F35 به‌ توركیای دراوە کە یه‌كێكە له‌ هاوپه‌یمانانی ناتۆ  ، هەروەها قه‌ده‌غه‌كردنی هاوكاری نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا و په‌نتاگۆن.

ڕێوره‌سمی واژۆكردنی یاسای بودجه‌ى وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی "فۆرت درالم" به‌ڕێوه‌چوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure